AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢ ١٢:٠٨

مەترسی لەناوچوون لە سەر 20 زمانی دایکی لە ئێران

مەترسی لەناوچوون لە سەر 20 زمانی دایکی لە ئێران

زمانناسی ئیلامی لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە شاعێری ناوداری ئیلامی نیسبەت بە مەترسی لەناوچوونی 20 زمانی دایکی لە ئێران هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش پالیزبان لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە خەسرەو خەسرەوی پوور کە بە هەوڵی ناوەندی زمان و وێژەی کوردی ئیلامی بەڕێوە چوو، لە لێدوانێکدا بە بۆنەی دووی ڕەشەممە، ڕۆژی زمانی دایکی، وتی: حەوت هەزار زمانی زیندوو لە جیهان هەیە کە شەست و نۆی لە ئێرانە و نزیک بە بیست زمان لە ئەو ڕێژەیە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و هۆکارەکەشی دایک وباوکیان و کۆمەڵگایەکە کە سەرەنج ناداتە زمانی دایکی خۆی.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە چی دیکە زمانی ئاوێستاییمان نییە چونکوو منداڵێک پێی قسە ناکات و ئەوە کاتێک ڕوو دەدات کە دایک و باوکێک نین کە منداڵەکەیان بە ئەو زمانە پەروەردە بکەن، ئەو زمانە چی دیکە مردووە و زمانیش کاتێک کە دەمرێت فەرهەنگەکەی لەگەڵ خۆی دەبات چونکوو زۆربەی وشەکان فەرهەنگیان لەگەڵە. وشەگەلێک کە تایبەت بە ئەو زمانەیە و هاووڵاتای لە هیچ زمانێکی دیکەدا نییە.

ئەو زمانناسە سەبارەت بە زمانی کوردی وتی: زمانی کوردی زمانێکی گەورەیە و بۆ خۆی چەندین زمان دەگرێتەوە کە پڕە لە وشە و چەمکی تایبەت بە خۆی.

پالیزان لە درێژەدا وتی: هەندێک لە زمانەکان ڕۆڵی ناوەندگیریان هەیە و زۆر گرینگیان هەیە. وەکوو زمانی فارسی ڕۆڵی ناوەندگیری لە نێوان هەموو زمانەکانی ئێران هەیە و هەر بۆیە گرینگایەتی تایبەتی هەیە و وێڕای بەرز ڕاگرتن و تۆکمە کردنەوەی زمانی فارسی بۆ دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگی ئەو ناوچە، بۆ پاراستنی زمانە دایکییەکانیش هەوڵ بدرێت و لە ئەو بارەوە باشترین کار پەروەردە کردنی منداڵان بە زمانی دایکیانە.

ناوبراو هیوای خواست کە بە هەوڵی بیرمەندان و ئەدیبانی پارێزگا لە ئەنجومەنی ئەدەبی زمانی کوردی بەیان بتوانرێت بۆ پاراستنی زمانی دایکی هەنگاوی کاریگەر هەڵبگیردرێت.

News ID 54057

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha